ئیڤانۆڤیج ئامانجی بایرەن میونخەو پیتەر چیك بۆ پاریس


برانسلاڤ ئیڤانۆڤیج بۆندەكەی لەكۆتای ئەم وەرزودا لەگەڵ یانەی چێڵسیدا كۆتای پێ‌ دێت, هەروەها یاریزانە تەمەن 31 ساڵەكە هەتا ئێستا دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ چێڵسیدا كراوەیە.
یانەی بایرن میونیخ ئەڵمانی گرنگی بەیاریزانی هێڵی بەرگری یانەی چێڵسی دەدات بەڵام ئارەزوو ناكات تاوەكو مانگی 1 ی ساڵی داهاتوو پەلكێشی یانەكەی بكات .
كاپتنی هەڵبژاردەی سڕبیا دەرگای لەسەر پشتە بۆ ئەوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەكەی درێژبكاتەوە تا 2016 .
هەرچەندە بایرەن میونخ ئارەزودەكات ئیڤانۆڤیج پەلكێشی ڕیزەكانی بكات بەڵام پێی وانیە چێڵسی بیەوێت بیفرۆشێت لە ئێستادا ,وە دەزانن لەمانگی 1 دا دەتوانن بەبێ‌ بەرامبەر بۆندی لەگەڵ مۆر بكەن چونكە بۆندەكەی لەگەڵ چێڵسی كۆتای دێت.
لەلایەكی ترەوە گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی پیتەر چیك خۆی یەكلای كردۆتەوە لەكۆتای ئەم وەرزەدا یانە شین پۆشەكە بەجێبهێڵێت .وە هەروەها یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی  بۆندێكی  7 ملیۆنی پێشكەش بەیانەی چێڵسی كردووە بۆ دەستبەرداربوونیان لە گۆڵچی یانەكەیان پیتەر چیك لە گواستنەوەی هاوینەدا 
پیتەر چیكی تەمەن 32 ساڵ خۆی یەكلای كردۆتەوە لە بە جێهێشتنی یانەی چێڵسی لەندەنی وە دەیەوێت لە خولی یانە پاڵەوانەكان  كە نا سراوە بە چامپیۆنس لیگ یاری بكات.


لاوین حمە علی





PM:06:55:24/04/2015