ئەنچلۆتی هەوالێکی خۆشی لەسەر یاریزانە پێکراوەکانی بڵاو کردەوە




کارلۆ ئەنچلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید ئەمڕۆ هەوالێکی خۆشی دایە هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید و کاتی گەڕانەوەی هەرسێ یاریزان مۆدریچ و بەیڵ و بنزیمە ئاشكرا دەکات.

کارلۆ ئەنچلۆتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە بنزیمە دەتوانێت بەشداری یاری پیش کۆتایی چامپیۆنز لیگ بکات و گاریس بەیڵیش لە هەفتەی داهاتوو بەرامبەر بە یانەی  سیڤیلیە ئامادە دەبێت و لۆکا مۆدریچیش لە کۆتا هەفتەی خولی ئیسپانی دەگەڕێتەوە بۆ یاری کردن ، بەڵام ئەگەر ڕیاڵ مەدرید سەرکەوێت بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەوا مۆدریچ بە دڵنیاییەوە بەشداری دەکات و پێکانی نامێنێت.


ئا/ شاهۆ فایق




PM:06:32:25/04/2015