کەمێک پێش ئێستا ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد کەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید سەفەری شاری تۆرینۆی نەکردووەو ناتوانێت بەشداری یاریەکەی نێوان یۆڤانتۆس و ڕیاڵ مەدرید بکات بۆ سبەینێ.
مارکا ئەوشی بڵاو کردۆتەوە بنزیمە هێشتا بەتەواوی لە پێکانەکەی ئەژنۆی باش نەبۆتەوەو بۆیە سەفەری ئیتاڵیای نەکردووە و چاوەڕوان دەکڕیت بۆ یاریەکەی ڤالەنسیا بەگڕێتەوە بۆ پێکاتەی یانەی ڕیاڵ مەدرید.
ئا/ شاهۆ فایق