میسی و نەیماڕ ئابڕووی بایرن میونخ "یان برد


لە یاری چوونی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای نێوان بەرشەلۆنەو بایرن میونخ هەردوو یانە لە یاریگای کامپ نۆی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە ڕوبەڕوی یەکبونەوە.
لە تایمی یەکەمدا بەرشەلۆنە باڵا دەستتر بوو چەند هەلێکی گۆڵ تۆمارکردنی لەدەستدا ، بەڵام نەیتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار بکات و ئەو تایمە بە بێ گۆڵ بە کۆتا هات.
لە تایمی دووەمدا بەرشەلۆنە ئاستێکی سەرنج ڕاکێشی پیشکەش کردوو لەلایەن لیۆنێل میسی و نەیماڕوە سێ گۆڵیان تۆمار کردوو بایرن میونخ "یان توشی دۆڕانێکی قورس کرد.
میسی دوو گۆڵی لە خولەکەکانی ٧٧- ٨٠ تۆمار کردوو لە داو ساتەکان و لە خولەکی ٩٤ دا نەیمار گۆڵی سێیەم و کوشندەی یانەی بەرشەلۆنەی تۆمار کردوو ، یانەکەی تەواو نزیک کردەوە لە یاری کۆتایی خولەکە.



ئا/ شاهۆ فایق





PM:11:56:06/05/2015