لە یاری کۆتایی جامی پادشای ئیسپانیا {کۆپا دەی رەی} لە یاریگای کامپ نۆ و بە ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆر لە یاریگادا هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو ئاتلەتیک بیلباوی باسکی روبەڕوی یەکبونەوەو، دوای ئەنجامدانی ئاستێکی بەرز و سەرنج راکێش لەلایەن یانەی بەرشەلۆنەوە لە ئەنجامدا کوڕانی ئێنرێکی بە سێ گۆڵ ،بەرامبەر بە گۆڵێک یانە باسکیەکەیان توشی شکست کردوو بۆ جاری بیست و حەوتەم لە مێژوویاندا بوونە پاڵەوانی جامی پادشای ئیسپانیا و نازناوی دووەمیان لەم وەرزەدا تا ئێستا بەدەست هێنا.
سێ گۆڵەکەی بەرشەلۆنە میسی دوو گۆڵ و گۆڵەکەی تریش نەیمار تۆماری کردوو هەریەک لە میسی و نەیمار و سواریز ژمارەکەی رۆناڵدۆ و هیگواین و بنزیمەیان کرد بە ناوی خۆیانەوە دوای ئەوەی لەم وەرزەدا ژمارەی گۆڵەکانیان کرد بە ١٢٠ گۆڵ و بە جیاوازی دوو گۆڵ پێش هەر سێ هێرشبەرەکەی یانەی ڕیاڵ مەدرید کەوتن کە لە ساڵی ٢٠١١- ٢٠١٢ رۆناڵدۆ و بنزیمەو هیگواین ١١٨ گۆڵیان تۆمار کردبوو.
ئا/ شاهۆ فایق