بەفەرمی سزاکەی نەیماڕ کەمکرایەوە

دوای ئەوەی چەند کاتژمێرێک لەمەو بەر لیژنەی سزاکان لە یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور تایبەت بە کۆپا ئەمریکا بڵای کردەوە کە نەیمار بۆ دوو  یاری ڕاگیراوە ، کەمێک پێش ئێستا لیژنەکە بە بڕیارەکەی خۆیاندا چوونەوەو سزاکەیان بۆ یەک یاری کەمکردەوەو بەمەش ئەو یاریزانە لەئەگەری سەرکەوتنی بەرازیل بۆ چوارگۆشەی زێرین ئەوا نەیماردەتوانێت بەشداری بکات


شایەنی باسە نەیمار شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی بەرازیل بە گۆڵێکی بێ وەڵام  بە کۆڵۆمبیا دۆڕا بە هۆی چەند کارێکی نەشیاوەوە لە لایەن داوەرەوە دوای کۆتایی هانتی یاریەکە بە کاردی سوور کرایە دەرەوە.


ئا/ شاهۆ فایق





AM:01:11:19/06/2015