بەڤیدیۆ: ئیکوادۆرو مەکیسک ماڵئاواییان لە کۆپا ئەمریکا کرد


لە ڕکابەریەکانی گەری سێیەم لە گروپی یەکەم لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا ، کە یاریەکانی لەوڵاتی چیلی ئەنجام دەدرێت، هەردوو هەڵبژاردەی ئیکوادۆر و مەکیسک ڕوبەڕوی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ئیکوادۆر بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە مەکسیک هێناو هەردوو هەڵبژاردە ماڵئاواییان لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا کرد ، دوای ئەوەی بە ئەنجامدانی سێ یاری ئیکوادۆر تەنها سێ خاڵی کۆکردەوەو مەکسیکیش بە ئەنجامدانی سێ یاری تەنها دوو خاڵی کۆکردەوەو هەردوو هەڵبژاردەکانی چیلی و پۆلیڤیا کە لە هەمان گروپ یاری دەکەن بە چوار خاڵ لە پلەکانی یەکەم و دووەم دێن و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر کردووە.

ڕیزبەندی گروپی یەکەم:

١- چیلی٧ خاڵ

٢- پۆلیڤیا ٤ خاڵ

٣- ئیکوادۆر ٣ خاڵ

٤- مەکیسک ٢ خاڵ



ئا/ شاهۆ فایق




AM:02:11:20/06/2015