بەفەرمی ئینتەرمیلان یاریزانێکی مۆناکۆی هێنایە ڕیزەکانیەوە

سەرچاوە رۆژنامەوانیەکانی وڵاتی ئیتاڵیا ئەمڕۆ ئاشکرایان کرد یانەی ئینتەرمیلان بەفەرمی گۆندۆگیبای یاریزانی هێڵی ناوەندی  یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بۆ ماوەی پێنج وەرز هێناوەتە ڕیزەکانیەوە.

تۆری سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوی کردۆتەوە رۆژی دووشەممە پشکنینی پزیشکی بۆ گۆندۆگیبا ئەنجام دەدرێت و تێچووی بۆندەکەی ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان ٣٥ ملیۆن یۆرۆیە.


ئا/ شاهۆ فایق





AM:01:45:21/06/2015