بەفەرمی ئەو داوەرەی کاردی سووری بە کاڤانی دا لە کۆپا ئەمریکا دورخرایەوە

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە یاری نێوان هەردوو هەردوو هەڵبژاردەی چیلی و ئۆرۆگوایی لە کۆپا ئەمریکا یاریزانی هەڵبژاردەی چیلی "گارا" ڕەفتارێکی ناوەرزشی بەرامبەر بە یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای کاڤانی ئەنجامدا،  کاڤانیش بەرەپەرچی ڕەفتارەکەی دایەوەو دواتر لە لایەن داوەرەوە کاڤانی بەکاردی سوور کرایە دەرەوە   ئەمڕۆ لیژنەی ناوبژیوانان لە کۆپا ئەمریکا داوەری بەرازیلی" ساندرۆ میرای، لە پاڵەوانێتیەکە دورخستەوەو ئیتر ناتوانێت هیچ یاریەک لە کۆپا ئەمریکا بە رێوەببتات.



ئا/ شاهۆ فایق




PM:08:36:25/06/2015