بڕیارە رۆژی پێنجشەممە لە دهۆك مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئەم وەرزەی خولەكانی نایاب و پلە یەكی كوردستان لە تۆپی پێ بەڕێوەبچێت.
یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان رایگەیاند، شەوی پێنجشەممە كاتژمێر 10ی شەو، لە فامیلی مۆڵ لە شاری دهۆك، مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی وەرزی 2014-2015ی خولەكانی نایاب و پلە یەكی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
هەروەها لە مەراسیمەكەدا گۆڵكار، باشترین یاریزان و باشترین گۆڵپارێزی هەردوو خولیش خەڵاتدەكرێن و رێزیان لێدەنرێت.
بەڕێوەچوونی مەراسیمەكە لە دهۆك بەهۆی ئەوەیە كە لە كۆی 4 یانەی براوەی یەكەم و دووەمی هەردوو خولی نایاب و پلە یەك، 3 یانەیان لە شاری دهۆكن.
لە پلە نایابدا یانەكانی زێرەڤانی و دهۆك پلەی یەكەم و دووەمیان بەدەستهێناوە و لە پلە یەكیشدا یانەكانی گارە و سۆلاڤ پلەی یەكەم و دووەمیان بەدەستهێناوە.
ئا/ شاهۆ فایق