ڤیستل نزیکە لە ئەی سی میلان

سەرچاوە هەواڵیەکانی وڵاتی ئیتاڵیا بڵاویان کردۆتەوە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی ، نزیکە لە هێنانی یاریزانی بەلجیکی و یانەی زینیتی روسی" ئەکسل ڤیستل ، لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینەی ئیستادا.

ئەیسی میلان بۆندێکی بە بڕی ٢٢ بۆ ٢٥ ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئیداری ئەو یانە ڕوسیە کردووەو یانەکەش داوای  ٣٥ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی میلان دەکات و چاوەروان دەکرێت زینیت بەو بۆندەی یانەی میلان ڕازی بێت ، چونکە یاریزانەکە دەیەوێت روسیا جێبهێڵیت.

ئا/ شاهۆ فایق




AM:07:59:10/07/2015