دوای ئەوەی داڤید دیخیا لەگەڵ شاندی یانەی مانچستەریونایتد سەفەرەی وڵاتی ئەمریکای کرد ، ئەمەش وای لە ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید کرد لە کرینی ئەو گۆڵپارێزە بکشێنەوە و هەوڵی هێنانی ڤاڵدیز بدەن.
لەهەواڵێکی چاوەروان نەکراودا پێگەی دیڤێنسا سەنتراڵی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە یانەی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندیان بە بریکارەی کارەکانی ڤیکتۆر ڤاڵدیزی گۆڵپاریزی پیشووی یانەی بەرشەلۆنە وئێستای یانەی مانچستەریونایتد کردووە بۆ ئەوەی ڤاڵدیز پەلکێشی ریزەکانیان بکەن بۆ تەنها وەرزێک.
لای خۆشیەوە پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنی بەشێوازێکی تر بڵاوی کردۆتەوە ، نوسیویەتی ریاڵ مەدرید دەیەوێت ڤاڵدیز بۆ وەرزێک بهێنێتە مەدرید تا وەرزی داهاتوو بتوانێت داڤد دیخیا بە خۆرای پەلکێشی ریزەکانی بکات، چوونکە دیخیا لەساڵی داهاتوو بۆندەکەی لەگەڵ مانچستەر کۆتایی دێت و بەمەش ریاڵ مەدرید زۆر بە ئاسانی دەتوانێت ئەو گۆڵپارێزە یەکلای بکاتەوە بۆ مەدرید.
ئا/ شاهۆ فایق