لەئەگەری رۆشتنی ئەم پێنج یاریزانە' یونایتد ١٠٥ ملیۆن یۆرۆ دەچێتە خەزێنەیەوە




دوای ئەنجامدانی چەند گرێبەستێک  لەم وەرزەی ئێستادا چاوەروان دەکرێت  چەند یاریزانێک ریزەکانی یانەی مانچستریونایتدی ئینگلیزی جێبهێڵن.

سەرچاوە هەواڵیەکانی ولاتی ئینگلترا ئاشکرایان کردووە پێنج یاریزان لە گواستەوەکانی ئەم هاوینەدا ریزەکانی شەیتانەسوورەکان جێدەهێڵن ، کەئەوانیش ئەنخێل دیماریا، کە زۆر نزیکە لە یانەی پاریسانجێرمان و دوای ئەویش دیخیای گۆڵپارێزی ئەو یانەیەیە  دوای ئەوەی یونایتد گرێبەستی لەگەڵ گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رۆمێریۆ واژۆ کرد کە زۆر نزیکە پەیوندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.
یاریزانەکانی تریش  ئاشلی یۆنگ و جۆن ئیڤانس  و رافایل داسێلڤای بەرازیلیە کە لویس ڤانگال گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکردوون


ئا/ شاهۆ فایق




PM:12:28:01/08/2015