لەجامی خوان گامبەر کە ساڵانە یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆمیوانداری یانەیەک دەکات ، ئەمساڵ بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ ڕووبەڕوو یانەی رۆمای ئیتاڵی بووەوە و لەئەنجامدا بە سێ گۆڵی خاوێن شکستی بەو یانە ئیتاڵیە هێناو بووە پاڵەوانی جامەکە.
سێ گۆڵەکەی بەرشەلۆنە نەیمار و میسی و ڕاکیتچ تۆماریان کرد.
ئا/ شاهۆ فایق