شەوی ڕابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ لە جامی خوان گامبەر ڕووبەڕووی یانەی رۆمای ئیتاڵی بوەوەو لە ئەنجامدا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر شکستی بەو یانەیە هێنا بەڵام لە یارییەکەدا خۆردێ ئەلبای بەرگریکاری باڵی ڕاستی یانەکەی لەدەستدا بەهۆی پێکانەوە و دوای کۆتایی هاتنی یاریەکەش میدیاکانی کەتەلۆنیا بڵاویان کردەوە ئەلبا بۆ ماوەی ١٠ بۆ ١٥ رۆژ لە یاریگاکان داببرێت و چاوەروان دەکرێت نەتوانێت بەشداری جامی سۆپەری ئەوروپی بکات بەرامبەر بە یانەی سیڤیلیە .
ئا/ شاۆ فایق