بەڤیدیۆ: یۆڤانتۆس بۆ جاری حەوتەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی سۆپەر
لە یاری کۆتایی جامی سۆپەری ئیتاڵی لە شاری شەنگهای لە وڵاتی چین ،هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و لازیۆ ڕووبەڕووی یەکبونەوەو لە ئەنجامدا یانەی یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی خاوێن شکستی بە یانەی لازیۆ هێناو بۆ جاری حەوتەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی ئەو جامە.
هەردوو گۆڵی یۆڤانتۆس ماندزۆکیچی کرواتی و دیابالا لە خولەکەکانی ٦٩ و ٧٣ دا تۆماریان کرد.
ئا/ شاهۆ فایق
PM:09:04:08/08/2015