ئەمشەو کاتژمێر ٩:٤٥ خولەک ، بە فیکەی داوەری سکۆتلەندی " ویلیام کۆڵۆم یاری کۆتایی جامی سۆپەری ئەوروپی لە نێوان بەرشەلۆنەو سیڤیلیە لە وڵاتی جۆرجیا دەستپێدەکات.
ئەم داوەرە تەمەنی ٣٦ ساڵە و لە ساڵی ٢٠٠٦ بروانامەی داوەری نێودەوڵەتی بەدەستهێناوەو وەرزی ڕابردوو شەش یاری لە چامیۆنز لیگ بەرێوەبردووەو گرنگترینیان یۆڤانتۆس و ئاتلەتیکۆ مەدرید بووە.
هەردوو یاریدەدەرەکەی ویلیام کۆڵۆمیش " فرانسیس کۆنێری سکۆتلەندی و دامیان ماگریسی ئێرلەندییە.
داوەری چوارەمیش گراهام چامبەرزە لە سکۆتلەندا.
ئا/ شاهۆ فایق