زێدان کورەکەی خۆی کردە سەرکردەو کاپتینی ڕیاڵ مەدرید

پێگەی کادینا سێری بەناوبانگی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە زێنەدین زێدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید کاستا کورەکەی خۆی " ئینزۆ زێدانی کردۆتەوە کاپتینی یانەی ڕیاڵ مەدرید ، لەوەرزی داهاتوو.

پێگەکە بڵاوی کردۆتەوە زێدان ئینزۆی کوری کەتەمەنی تەنها ٢٠ ساڵە کردۆتە سەرکردەی ڕیاڵ مەدرید کاستیا و وەرزی رابردوو بەشداری تەنها هەشت یاری کردووە و تائێستاش لە کۆی ٢٦ یاری ئینزۆ لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کاستیا تەنها چوار گۆڵی تۆمار کردووە.


ئا/ شاهۆ فایق


PM:11:15:12/08/2015