میسی ژمارەیەکی نوێی بەرامبەر بە ئاتلەتیک بیلباو تۆمار کرد
دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ بە گۆڵێک لەگەڵ یانەی ئاتلەتیک بیلباو یەکسانبوو گۆڵەکەش میسی تۆماری کرد، ئەو یاریزانە بووە یەکەم یاریزان کە لە پێنج جامی سۆپەری ئیسپانی گۆڵ تۆمار بکات لە ساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٥.
لە ساڵی ٢٠٠٩ میسی دوو گۆڵی لە ئاتلەتیک بیلباو تۆمار کردوو سێ بە سفر بە سوودی بەرشەلۆنە کۆتایی هات.
لە سالی ٢٠١٠ میسی سێ گۆڵی لە سیڤیلیە تۆمار کردوو بەرشەلۆنە چوار بە سفر سەرکەوتنی تۆمار کرد.
لە ساڵی ٢٠١١ سێ گۆڵی لە ڕیاڵ تۆمار کرد گۆڵێک لە بێرنابیۆ و دوو گۆڵ لە کامپ نۆ.
لە ساڵی ٢٠١٢ جارێکی تر لە یاری چوونی و هاتن میسی دوو گۆڵی تۆمار کرد.
لە ساڵی ٢٠١٥ میسی گۆڵی لە ئاتلەتیک بیلباو لە یاری گەرانەوە تۆمار کرد.
ئا/ شاهۆ فایق
AM:01:29:18/08/2015