یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی داواکەی بەرشەلۆنەی بۆ کەمکردنەوەی سزاکەی پیکێ رەتکردەوە
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو جێراد پیکێ بەهۆی جنێودان بە داوەرەوە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیەوە بۆ ماوەی چوار یاری سڕ کرا، دواتر بەرشەلۆنە تانەی لە بریارەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی دا ، بەڵام ئەمرۆ بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانی داواکەی یانەی بەرشەلۆنەی رەتکردەوە و سزاکەی پیکێی کەمنەکردەوەو ئەو یاریزانەی بۆ چوار یاری سزاکەی وەک خۆی هێشتەوە لە داهاتوودا.
ئا/ شاهۆ فایق
PM:09:11:27/08/2015