تۆپی سەرمێزی یانەی سلێمانی دووەمین سەرکەوتنی تۆمارکرد" پێشمەرگە و دهۆکیش 2 شکست ‌

تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی سلێمانی لەقۆناغی کۆتایی خولی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراقدا دووەمین سەرکەوتنی تۆمارکرد ، تیپی تۆپی سەرمێزی یانەکانی دهۆک و پێشمەرگەی سلێمانیش دووچاری 2 شکست هاتن.

تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی سلێمانی لەدوەەمین یاریی خۆی لەخولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق روبەروی یانەی غازی باشور بوەوە.

کوڕانی یانەی سلێمانی (سەیفەدین و حسێن و عومەر و کۆچەر) هاوشێوەی یەکەمین یارییان ئەو یاریەشیان بەسودی خۆیان کۆتایی پێهێنا و (3-1) شکستیان کرد بەبەری یانەی غازی باشورداو زەنگی مەترسییان بۆ رکابەرەکانیان لێدا.

هاوکات یانەی نەوتی ناوەراستی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە کە هەریەکە لە (هەردی و بەختیار و کاروان)  یاریی بۆ دەکەن بەهەمان شێوەی سلێمانی دووەمین سەرکەوتنیان نوسیەوەو (3-0) لەیانەی سناعەیان بردەوە .

یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دووەمین تاقیکردنەوەشی بەشکست کۆتایی پێهێنا و (1-3) بەرامبەر یانەی جەیش شکستی هێنا .

یانەی دهۆکیش بەهەمان شێوە دوچاری شکست هاتوو (1-3) بەرامبەر یانەی تاڕمیە چۆکی دادا.

ئەنجامی یاریەکانی رۆژی یەکەم بەم جۆر بوو :
کوڕان : 1
سلێمانی 3-1 سناعە
نەوتی ناوەراست 3-0 تاڕمیە
جەیش 3-0 دهۆک
پێشمەرگەی سلێمانی 2-3 غازی باشور 
کوڕان : 2
سلێمانی 3-1 غازی باشور
جەیش 3-1 پێشمەرگەی سلێمانی 
نەوتی ناوەراست 3-0 سناعە 
تاڕمیە 3-1  دهۆک .


بێوەی ئەحمەد



PM:07:23:02/09/2015