تۆپی سەرمێزی سلێمانی بووە پاڵەوانی عێراق و ئێوارەی ئەمرۆش دواین یاریی خۆی ئەنجامدەدات ‌

‌فۆتۆ / یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ی سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی .
تیپی تۆپی سەرمێزی یانەی وەرزشی سلێمانی شەشەمین سەرکەوتنی یەکلەدوای یەکی لەخولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق دەستەبەرکرد و پێش ئەنجامدانی دوایین یاریشی نازناوەکەی بەدەستهێنا .

سەعات 10:30 خولەکی پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لەهۆڵەکانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق لەبەغدا جەولەی شەشەم و پێش کۆتایی یاریەکانی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عێراق دەستیپێکرد .

کوڕانی یانەی سلێمانی بەرامبەر یاریزانانی پێشمەرگەی سلێمانی یارییان کرد و توانیان ئەویاریەش (3-0) لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێبهێنن .

هاوکات یانەی نەوتی ناوەراست کەرکابەری یانەی سلێمانی دەکرد لەسەر دەستەبەرکردنی نازناوەکە روبەروی یانەی جەیش بوەوەو بەئەنجامی (1-3) یاریەکەی نێوانیانی پێدۆراند.

بەو 2 ئەنجامە و پێش بەرێوەچونی یاریەکانی دواجەولەی خولەکە یانەی سلێمانی نازناوەکەی بەدەستهێنا و یانەی جەیشیش پلەی دوەمی دەستەبەرکرد.

بەوەش هەردوو یانەی سلێمانی و جەیش دەبنە نوێنەری عیراق لەپاڵەوانێتی یانەکانی عەرەب کەبڕیارە لە شەرم شێخی میسر بەرێوەبچێت.

بڕیاریشە سەعات 4 ی ئێوارە یاریەکانی جەولەی حەوتەم و کۆتایی خولەکە بەرێوەبچێت و یاناکانیش یاریی بۆ بەدەستهێنانی پلەکانی تر دەکەن .

خشتەی یاریەکانیش بەم جۆرەیە : 
سلێمانی × نەوتی ناوەراست 
جەیش  × تاڕمیە 
پێشمەرگەی سلێمانی × سناعە
غازی باشور × دهۆک .

ئەنجامی یاریەکانی جەولەی شەشەمیش بەم جۆرە بوو :
نەوتی ناوەراست 1-3 جەیش
سلێمانی 3-0 پێشمەرگەی سلێمانی
غازی باشور 3-0 تاڕمیە
سناعە 3-2 دهۆک .





PM:01:42:04/09/2015