بەڤیدیۆ: بەرشەلۆنە سەرکەوتنی تۆمار کردوو جۆکەرەکەی لەدەستدا
لە گەری نۆیەم لە خولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لەکامپ نۆ میوانداری یانەی ئیباری کردوو بە هاتریکی لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە و یانەیە هێناو بە کۆکردنەوەی ٢١ خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لە دوای یانەی ریاڵ مەدریدی پێشەنگەوە لە پلەی دووەم دێت.
لە خولەکی ٨٣ دا خافێر ماسکیرانۆی ئەرجەنتین و جۆکەرەکەی ئەو یانەیە لە لایەن داوەری یاریەکەوە بە کاردی سوور کرایە دەرەوەو دوای کۆتایی هاتنی یاریەکەش میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە کە ئەو یاریزانە جنێوی بە دایکی داوەری یاریەکە وتووەو چاوەروان دەکرێت بۆ چوار یاری داهاتووی بەرشەلۆنە لە خولی ئیسپانی رابگیرێت.
ئا/ شاهۆ فایق
PM:11:44:25/10/2015