سلێمانی ساحیلی كوێتی بڕی و ئەمڕۆش رووبەرووی ئیتحادی سعودی دەبێتەوە



لە جەولەی دووەمی پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەكانی بیست وحەوتی عرەبی بۆ تۆپی سەرمێز یانەی سلێمانی لە باشترین ئاستیدا كۆنتڕۆڵی ساحیلی كوێتی كردو توانای زۆر بە ژیرانە و توانای هزری و جەستەیی بە ئەنجامی (3-0) لێی بباتەوە.
لە یاری یەكەمدا یاریزانی سلێمانی حسێن عومەر رووبەرووی یاریزانی ساحیلی كوێتی حسێن فازیل بوەوە، لە كۆتایی حسێنی سلێمانی سەركەوت بەسەر حوسێنی ساحیلی كوێتی بە ئەنجامی (3-0)، یاری دووەمی سلێمانی یاریزان ئەحمەد نەدیم رووبەرووی یاریزانی ساحیلی كوێتی مەنسور حسێن بوەوە، ئەحمەد نەدیم زۆر بە ئاست بەرزی و سانانی خستە تەڵەی فێڵ و داو پلانە ترسناكەكانی و نەهێشت مەنسوڕ ومەنسوڕ بێت و بە ئەنجامی (3-0) یارییەكەی لێ بردەوە، یاری سەیەمی سلێمانی كاپتن و راهێنەر ویاریزان سەیفەدین رووبەرووی یاریزانی ساحیلی كوێتی ئەحمەد سلێمان بوەوە،هەرچەندە سەیفەدین دوو تایمی بە ئاسانی لێ بردەوە، تایمی سێیەم یاریزانی ساحیلی كوێتی وویستی سەیفەدین بخاتە تەڵەوە،بەڵام ئەزموون و شارەزای سەیفەدین فەتاح توانی موژدەی قۆناغی هەشت بۆ تیپی تۆپی سەرمێزی سلێمانی مسۆگەر بكات و بە ئەنجامی (3-0) لێی بباتەوە.
جێگای ئاماژە پێكردنە لە قۆناغی هەشت دووبارە تیر و پشك دەكرێت، تەنها بەر یەكەمی گرووپی خۆت ناكەوی،واتە لە گروپی یەكەم دەكرێت رووبەرووی گروپی دووەم یان سێیەم یان چوارەم ببیتەوە.
ئەنجامی یارییەكانی جەولەی دووەم لەسەر هەردوو ئاستی كوڕان وكچان بەم شێویە بوو
1-بەحرێنی بەحرێن × ئەهلی میسری  (0-3).
2-ئەهلی ریازی فەڵەستینی × سەدی قەتەڕی ( 0-3 ).
3-ئیتحادی سعودی × مەفرەقی ئوردنی (3-0).
4-ساحیلی كوێتی ، سلێمانی كوردستانی عێراق ( 0-3 ).
5-نەصری ئیماراتی × سارای بەحرێنی (3-1).
6-یەرموكی ئوردنی × مەعادی میسری (2-3 ).
7- رائید شەباب ئەربعای جەزائیری × عەرەبی قەتەڕی (0-3)  .
8-تیمارای مەغریبی × خلودی سعودی ( 0-3).
لەسەر ئاستی كچان بەم شێوەیە بوو.
1-ئەهلی میسری × شاریقەی ئیماراتی (3-0 ).
2-نەدوەی قەماتیەی لوبنانی × زەمالیكی میسری (2-3 )  .
جەولەی سێیەم وكۆتایی بۆ هەردوو ئاست ئەم رووبەرووبوونەوانە دەكەوێتەوە
لەسەر ئاستی كوڕان جەولەی سێیەم وكۆتایی بەم شێوەیە

1-ئەهلی میسری ×سەدی قەتەڕی كاتژمێر (6:00) شەو.
2- بەحرێنی بەحرێن × ئەهلی ریازی فەڵەستینی كاتژمێر (6:00) شەو.
3-ئیتحادی سعودی×سلێمانی كوردستانی عێراق كاتژمێر (6:00) شەو.
4-مەفرەقی ئوردنی× ساحیلی كوێتی كاتژمێر (6:00) شەو.
5- نەصری ئیماراتی ×مەعادی میسری كاتژمێر (6:00) شەو.
6-سارای بەحرێنی × یەرموكی ئوردنی كاتژمێر (6:00) شەو.
7-رائید شەباب ئەربعای جەزائیری× خلودی سعودی كاتژمێر (6:00) شەو.
8-عەرەبی قەتەڕی × تیمارای مەغریب سعودی كاتژمێر (6:00) شەو.
لەسەر ئاستی كچان جەولەی سێیەم وكۆتایی بەم شێوەیە
1-بودواو جەزائیری× شاریقەی ئیمارات كاتژمێر (5:00) ئێوارە.
2-نەدوە قماتیەی لوبنانی × ریازی نسوی ئەربعای جەزائیری كاتژمێر (5:00) ئێوارە. 

 

زاگرۆس نانەكەلی ..شەرم شێخ ....میسر


PM:05:19:10/11/2015