زانكۆی جیهان بووە پاڵەوانی خولی فوتسالى کچانى پلە یەكی كوردستان


ئەمرۆ پێنچشەممە لە هۆڵی داخراوی زانكۆی جیهان لە شاری هەولێر، یاری كۆتایی خولی فۆتسالی پلە یەكی كوردستان لەسەر ئاستی كچان لە نێوان هەردوو یانەی كچانی زانكۆی جیهان و كچانی شەهیدان بەرێوەچوو.
لەم یارییەدا سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان و جێگر و سكرتێر و ئەندامانی یەكێتیەكە ئامادەی یارییەكە بوون.
لە یارییەكی ئاست بەرزدا كچانی زانكۆی جیهان توانی یارییەكە لەبەرژوەندی خۆیان تەواو بكەن بە ئەنجامی (4-2) گۆڵ، گۆڵەكانی كچانی زانكۆی جیهان لە رێگەی یاریزانان (گولستان تەحسین دوو گۆڵ، شۆخاننورەدین، لاڤان عزمەر) تۆمار كرا و گۆڵەكانی كچانی شەهیدان لە رێگەی یاریزانان (جوانە عەلی، ئیمان بارزان) تۆمار كرا.
دوای تەواوبوونی یارییەكە مەراسیمی دابەشكردنی خەڵات بەسەر تیپە سەركەوتووەكان و دەستەی ناوبژیوانانی یارییەكە دابەش كرا.
جێگەی باسە هەردوو یانەی كچانی زانكۆی جیهان و كچانی شەهیدان سەركەوتن بۆ خولی نایابی فۆتسالی كچانی كوردستان لە وەرزی داهاتوو.


SPEEMEDIA



AM:12:08:20/11/2015