دوای 3 ساڵ چاوەڕوانی سیروانی نوێ‌ گەیشتە خولی نایاب



لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی لاوانی یانە پلەیەكەكانی كوردستاندا، یانەی سیروانی نوێ‌ لە نێو یاریگای دووەمی فرەنسۆ هەریری تایبەت بە یانەی هەولێر ڕووبەرووی یانەی گارەی شاری دهۆك بوەوە.
بە درێژایی هەردوو تایمی یارییەكە یاریزانانی سیروانی نوێ‌ باشتربون و چەند جارێكیش ستونی گۆڵ رێگربوو لەبەردەم یاریزانەكانی بەڵام عیماد محەمەد توانی بە لێدانێكی راستەوخۆ تاكە گۆڵی بردنەوە بۆ سیروانی نوێ‌ تۆماربكات، یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ‌ وەڵام بەسودی سیروانی نوێ‌ كۆتایی هات.
بەو بردنەوەیەش لاوانی سیروان دوو ئامانجیان پێكا، یەكەمیان گەیشتن بوو بە یاریی كۆتایی و دووەمیشان سەركەوتن بوو بۆ خولی لاوانی نایاب كە ماوەی 3 ساڵە هەوڵی بۆ دەدات.
لە یارییەكی تردا، یانەی سۆلاڤ لە ئاڵای بردەوەو لە یاریی كۆتایشدا سیروانی نوێ‌ و سۆلاڤ بەیەكدەگەن.

speemedia



PM:11:58:20/11/2015