ماوەی دورکەوتنەوەی مارسێلۆ ئاشکرا کرا
دوای پشکنینی پزیشکی بۆ مارسێلۆی بەرازیلی ئەمرۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاوی کردەوە مارسێلۆ پێکانێک لە ماسولکەکانی قاچی راستیدا هەیە، بەڵام رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ماوەی دورکەوتنەوەی ئەو یاریزانەی راگەیاند و ئاشکرای کرد بۆ دوو هەفتە تا سێ هەفتە مارسێلۆ لە ڕیاڵ مەدرید دوردەکەوێتەوە.
مارسێلۆ لە یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید وبەرشەلۆنە لە کلاسیکۆ لە تایمی دووەمدا یاریگای جێهێشت و دواتر پزیشکەکانی ریاڵ مەدرید پێکرانی ئەو یاریزانەیان بڵاو کردەوە.
ئا/ شاهۆ فایق
PM:11:24:23/11/2015