ئەمرۆ بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی جیهان ناوی سێ باشترین راهێنەری جیهانی لەسەر ئاستی کچان و کورانی بڵاوی کردەوە، کە ئەوانیش لەسەر ئاستی پیاوان "هەردوو ئیسپانی گواردیۆلای راهێنەری بایرن میونخ و لویس ئێنریکی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەو جۆرج سامپاولی ئەرجەنتین و راهێنەری هەڵبژاردەی چیلی پاڵێوراون بۆ باشترین راهێنەری جیهان .
لە سەر ئاستی کچانیش "جیل ئیلیسی راهێنەری هەڵبژاردەی کچانی ئەمریکا و مارک سامبسۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی وێڵز و نۆریۆ ساساکای راهێنەری هەڵبژاردەی یابان پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە.
شایەنی باسە براوەی خەڵاتەکە لە رۆژی ١١-١- ٢٠١٦ دیاری دەکرێت.
باشترین سێ راهێنەری هەڵبژاردەی کچان
speemedia