چاڤی : پێویستە خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ میسی بێت


چاڤی هێرناندێز ئەستێرەی پێشوی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە لێدوانێكدا ئاشكرای كرد كە میسی باشترین پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی خەڵاتی پێنجەم لەسەر یەك لە بەرامبەر كریستیانۆ ڕۆنالدۆ و نیماردا
هەروەها چاڤی ئاماژەی بەوە دا میسی و رۆناڵدۆ وەكو دوو باشترین یاریزانی جیهان دەمێننەوە بەڵام ئەوەشی خستەروو كە میسی شایەنی ئەوەیە كە خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوە
میسی توانیویەتی چوار جار ئەو خەڵاتە بە دەست بێنێت و ڕۆنڵدۆش سێ‌ جار ,كە بۆتە باشترین یاریزان لە دوو ساڵی رابردوودا لەگەڵ ریال مدرید 
وە چاڤی باوەڕی وایە بردنەوەی ئەم خەڵاتە هانی میسی ئەدات بۆ بەدەست هێنانی ئەو خەڵاتە لە ساڵانی داهاتوودا 
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سایتی fifa  چاڤی یاریزانی یانەی سەدی قەتەری وتی بڕوام وایە كە میسی هەڵبژاردەیەكی ڕوونە لە ئێستادا وە ئەو شایەنی ئەوەیە كە خەڵاتی باڵۆن دۆر بەرێتەوە , هەروەها شایەنی هەموو شتێكە كە بە دەستی هێناوە لە ساڵی ڕابردوو لە گەڵ بەرشەلۆنە
وە چاڤی وتیشی میسی لە هەموو لایەنەكانی یاریكردنەوە سەركەوتووە و لە هەموو یارییەكدا ئەوە پیشان دەدات كە ئەو باشترینە و شایەنی باڵۆن دۆرە
چاڤی لە كۆتایی وەرزی ڕابردوودا  بەرشەلۆنەی جێهێشت و ڕووی لە یانەی سەدی قەتەری كرد , لە كۆتایدا چاڤی وتی رۆناڵدۆ و میسی هەتا ئێستا باشترین یاریزانن بەڵام هەردوو یاریزان نیمار و سوارێز لە چەند ساڵی داهاتوودا ڕكابەری ئەوان دەكەن .


 ڕەوەند كاوە




AM:11:44:05/12/2015