خولی نایابی کوردستان:زێرەڤانی دەسپێکی پێوەنەهات و زاخۆ یەکەم سێ خاڵی بەدستهێنا
ئەمرۆ لە دەسپێکی وەرزی نوێی خولی یانە پلە نایابەکانی کوردستان لە گروپی یەکەم سێ یاری ئەنجام درا و یانەی زاخۆ یەکەم بردنەوەی لە خولی نایابی کوردستان بە دەستهێنا .
لە یەکەم یاریدا یانەی زاخۆ لە گروپی یەکەم رووبەرووی یانەی کەرکوک بووەوەو لە ئەنجامدا بە دوو گۆڵی خاوێن سێ خاڵ گروپی یەکەمی بەدەستهێنا.
لە یارییەکی تری گروپی یەکەمدا یانەی شێروانە لە شار کەلار میوانداری یانەی هەندرێنی شاری هەولێری کردوو لە ئەنجامدا هەردوو یانە بە گۆڵێک یەکسانبوون.
لە یاریەکی تری گروپی یەکەم یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی وەرزی رابردوو خولی نایابی کوردستان لە یاریگای یانەی ئارارات بە خاڵێک گەرایەوە بۆ شاری دهۆک دوای ئەوەی بە گۆڵێک یەکسانبوو.
SPEE SPORT
PM:06:45:24/12/2015