خولی نایابی كوردستان"زاخۆ و كەركووك بە خاڵێك رازی بوون

 لە میانەی یارییەكانی جوولەی یەكەمی قۆناغی دووەمی گرووپی دووەمی خولی نایابی فاستلینیكی كوردستان رۆژی 12/2/2016 و لە یاریگای خۆی یانەی كەركوك و بە ئامادە بوونی هاندەرێكی زۆر مێوانداری لە یانەی زاخۆی دووەمی رێز بەندی گرووپەكەی كرد ، یانەی كەركوك زۆر بە گرنیگیەوە دەیڕوانیە ئەنجامی یارییەكە و بردنەوەشی بە مانای دور كەوتنەوە   لە ناوچەی مەترسی گرووپەكە، لە بەرامبەردا  بە هەمان شێوەش یانەی زاخۆ كاری بۆ بردنەوە دەكرد بۆ مانەوە لە بازنەی ركابەرییەكان . بەڵام كاتی هەردوو هاتنە ناو یاریگا ئەوەی لە سەرەوە باسمان كرد هەردوو تیپ هەوڵیان بۆ نەدا و هەردوو تیپ پێچەوانەی یارییەكانی پێشوویان زۆر بە لاوازی دەركەوتن بە تایبەتی یانەی كەركوك لە بەرامبەریشدا یانەی زاخۆ ئەوەندی بۆ هێوڕ كردنەوەی دۆخی یارییەكە یاری دەكرد یاری بۆ هێرش كردنە سەر گۆڵی كەركوك نەدەكرد  ، بە شێوەیەكی گشتی هەردوو ئاستێكی لاوازیان پێشكەش كرد و ئەوەندی تۆپەكە لە ئاسمان بوو لە زەوێدا نەبوو .


لەم گێمەدا سەرەتا یانەی كەركوك هەوڵی دەدا یارییەكە كۆنترۆڵ بكات و دەستپێشخەری بكات لی تۆمار كردن بە سوود وەرگرتن لە ئاراستەی هەوا بەڵام یاریزانەكانی نەیتووانی هیچ جۆر فشارێكی لە سەر گۆڵی یانەی زاخۆ دروست و لەو گێمەدا یاریزانانی یانەی كەركوك تەنها لە دوو  بۆنەدا تووانیان مەترسی لە سەر گۆڵی زاخۆ دروست بكەن ، لە دقیقەی 12 یارییەكە دەرفەتێك بۆ ( عەبدوڵڵا كەیفی ) یاریزانی یانەی كەركوك و لە ناو هێڵی سزای زاخۆی بۆ ڕەخسا بەڵام بەرگریكارانی زاخۆ تۆپەكەیان  كردە دەرەوەی یاریگا ، لە بەرامبەردا یانەی زاخۆ و لە دقیقەی 17دا هەلێكی جوان بۆ یاریزانی یانەی زاخۆ ( سەرمەد چیا ) ڕەخسا و لە ناو هیڵی سزای یانەی كەركوك شووتێكی بەهێزی ئاراستەی  گۆڵی یانەی كەركوك كرد بەڵام ( دیار جومعە)ی گۆڵچی یانەی كەركوك  زۆر لێهاتوو تۆپەكەی گێرایەوە ناو یاریگا و یانەی زاخۆی لە پێشكەوتن بێ بەش كرد ، یارییەكە پاش ئەم دوو هەوڵە هیچ چێژێكی تیدا نەما بوو و یاریزانانی هەردوو لا زیاتر  تۆپەكەیان لە خۆ دور دەخستەوە وئەو گێمە بە یەكسان بوونی هەردوو لا بەبێ گۆڵ تەواو بوو .


لەم گێمەدا  یانەی كەركوك  باشتر لە گێمی یەكەم دەركەوت هەوڵی دەدا گۆڵ تۆمار بكات  و لە دقیقەی 48 لێدانێكی سەری (عەلی جوسێن )ی یاریزانی كەركوك بەر ستوونی گۆڵی زاخۆ كەوت ، پاش ئەم هەوڵە ئاراستەی یارییەكە گەڕایەوە  هەمان شێوەی گێمی یەكەمدا وزیاتر تۆپەكە لە لایەن یاریزانانی هەردوو دور دەخرایەوە لەگەڵ چەند هەولێكی یاریزانانی یانەی كەركوك بۆ گۆڵ تۆمار كردن بەڵام لە بەرامبەر پلانی یانەی زاخۆ ئەو هەوڵانە بێ سوود بوون ، لە دقیقەی60 یارییەكە بەر گریكارانی یانەی زاخۆ  هەولێكی ( عەبدوڵڵا كەیفی ) یاریزانی كەركوك بۆ گۆڵ تۆمار كردن لە ناوی هیڵی سزادا پوچەڵ كردەوە ، پاش ئەم دوو هەوڵە گۆڵی هەردوو یانە هێچ مەترسێكیان لە لایەن یاریزانانی هەر دوو تیپ لە سەر درووست نەكرا تەنها لە یەك بۆنە بوو ئەویش شووتێكی یاریزانی یانەی كەركوك ( ئلیاس نورەدین ) لە دقیقەی 70 یارییەكە كە بەر ستوونی گۆڵی زاخۆ كەوت ، سەربارەی ئەوەی یانەی كەركوك چەند گۆڕانكارییەكی لە پێكهاتەكەی كرد لەم گێمەدا بەڵام بێس وود و یارییەكەش بە یەكسان بوونی هەردوو یانە بە بێ گۆڵ تەواو بوو.

SPEE SPORT- KFA- 



PM:11:55:12/02/2016