رۆژی 18/3/2016 كاتژمێر ( 3)ی عەسر لە یاریگای یانەی وەرزشی شێروانە بە ئامادەبوونی جەماوەرێكی وەرزشی زۆر لە وەرزشكاران و وەرززشدۆستانی شاری كەلار و دەورووبەری لە میانی یارییەكانی هەفتەی دوانزەیەم و كۆتایی گرووپی یەكەمی خولی نایابی فاست لینكی یانەكانی كوردستان یانەی شێروانە میوانداری یانەی هەولێری كرد . گێمی یارییە ئاستێكی باشی هەبوو بە مەبەستی گۆڵتۆماركردن هەردوو یانە چەند هێرشكیان كردە سەر گۆڵی یەكدی، یاریزانی یانەی هەولێر بەڵین وشیارهەلێكی ئاسانی گۆڵكردنی لە دەستدا، ئەم گێمە(0 – 0) بە كۆتاهات.
لە گێمی دووەمدا بە مەبەستی بەدەستهێنانی (3)خاڵی یارییەكە دوای چەند گۆرانگارییەك لە لایەن هەردوو ڕاهێنەرەوە یارییەكەی گۆراو ئاستێكی باشتری بە خۆوەبینی هەردوو یانە بەردەوامبوون لە هێرشەكانیان و فشاری زیاتریان كردە سەر گۆڵی یەكدی لە خولەكی ( 74)دا یاریزانی هەولێر ( بەلێن وشیار ) تۆپێكی ئاراستەی گۆڵی یانەی شێروانە كرد . بەڵام یاریزانی هێڵی بەرگیری یانەی شێروانە ( سەلام عەزیز ) تۆیەكەی دوور خستەوەو یانەكەی رزگاركرد لە دۆڕاندن . هەر لەم گێمەداو لە خولەكی (84)یشدا یاریزانی یانەی شێروانە ( عەلی محمد ) هەلێكی ئاسانی گۆڵكردنی لە دەستدا، سەر ئەنجام یارییەكەش (0–0) بە یەكسانبوونی هەردوو یانە بە كۆتاهات، بەم ئەنجامەش یانەی هەولێر كۆی خاڵەكانی كرد بە (20) خاڵ و بە پلەی یەكەم لە گرووپی یەكەم گەیشە چوار گۆشەی زێرین .
spee-kfa