یەكێتیی تۆپی پێ كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی دەرکرد

ئەمڕۆ شەممە 26-3-2016 یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان لە بارەگەی خۆی لە هەولێر، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سەرجەم ئەندامانی ئەنجام دا و دوای سەیركردنی راپۆرتی سەرپەرشتیارانی یارییەكانی هەفتەی رابردووی خولەكانی كوردستان، چەند بڕیار و راسپاردەیەكی نوێی راگەیاند:


1- بانگهێشتكردنی وێنەگری وەرزشی (بەیار ئیسماعیل) لەگەڵ یاریدەدەری ناوبژیوان (عومەر قادر) و سەرپەرشتیاری راگەیاندن (قەهار حوسێن)، بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی یەكێتیی تۆپی پێ لە شەممەی داهاتوو 2-4-2016 بۆ كاری پێویست.


2- بەهۆی رووداوەكانی یاریی نێوان هەڵۆ و ئاكرێ لە خولی پلە یەكی كوردستاندا، دوای لێكۆلێنەوە لە رووداوەكانی یارییەكە و دانیشتن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و نوێنەرانی هەردوو یانەی هەڵۆ و ئاكرێ، بڕیاردرا:


أ-   ئەنجامدانی یارییەكانی داهاتووی یانەی هەڵۆ لە یاریگەی خۆی لە بلێ بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر تا كۆتایی وەرزی 2015-2016.


ب- غەرامەكردنی یانەی هەڵۆ بە بڕی 300000 سێسەد هەزار دینار، بەهۆی كۆنتڕۆڵنەكردنی جەماوەرەكەیان كە لە گیانی بەرزی وەرزشی دەرچوون.


ت- راگرتنی یاریزانی یانەی ئاكرێ (شەعبان مەحموود - ژمارە 10) تاكو كۆتایی ئەم وەرزە 2015-2016، بەهۆی هەڵسوكەوتی دوور لە گیانی وەرزشی بەرامبەر جەماوەری یانەی هەڵۆ.


ج - غەرامەكردنی یاریزانی ناوبراو بە بڕی 150000 سەدوپەنجا هەزار دینار.

spee - kfa


PM:09:16:26/03/2016