لە رۆژی شەممە یەكێتی تۆپی پێی كوردستان لە بارەگای خۆیدا كۆبوونەوەی ئاسایی بە ئامادەبوونی سەرۆك و جێگر و سكرتێر و گشت ئەنددامانی یەكێتیەكە ئەنجامدا و چەند بریار و راسپاردێكی گرنگی دا.
1- لە یاری نێوان هەردوو یانەی هەولێر و زاخۆ لە چوار گۆشەی زێرینی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان بەهۆی رەخنەگرتن و نارەزایی لە یاریدەدەری راهێنەری یانەی هەولێر شوان ئەنوەر بریاردرا:
أ- راگرتنی بە یاوەرنكردنی تیپەكەی لە یاری داهاتوو.
ب- غەرامكردنی بە بری 250,000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
2- ئاگاداری سەرجەم راهێنەران و یاریدەدران و راهێنەرانی گۆڵپارێز لەگڵە ستافی پزیشكی و خزمەتگوزاری لە خولی نایابی فاست لینكی كوردستان و خولی پلە یەكی كوردستان، ئەگەر لە لایەن سەرپەرشتیار و دەستەی ناوبژیوانان بكرێنە دەرەوەی یاریگا، ئەوە تا كۆتایی هەردوو خول مافی ئامادەبوونی یارییەكانی نییە.
3-لە یاری نێوان هەردوو خاك و سێمێڵ لە خولی پلە یەكی كوردستان بەهۆی هەرەشە و ووتنی قسەی ناشرین و جوێندان لە لایەن یاریدەدەری راهێنەری یانەی خاك یوسف ستار بریادرا:
أ- راگرتنی بە یاوەرینەكردنی تیپەكەی تا كۆتایی وەرزی 2015-2016
ب- غەرامەكردنی بە بری 250.000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
4- لە یاری نێوان هەردوو هەڵەبجەی شەهید و هەڵۆ لەهۆی جوێندان و ووتنی قسەی ناشرین و دەرچوون لە گیانی وەرزشی لە لایەن راهێنەری گۆڵپارێز یانەی هەڵۆ رەقیب عومەر ئیبراهیم.
أ- راگرتنی بە یاوەرینەكردنی تیپەكەی تا كۆتایی وەرزی 2015-2016.
ب- غەرامەكردنی بە بری 250.000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.
5- ئاگاداری یانەی شەهیدان دەكەینەوە لە یاری داهاتوویان شوێنی گونجاو بۆ ناوبژیوانی چوارەم لەگەڵ مێز بۆ نووسین لە یاریگاكەیان ئامادە بكەن.
spee