شەوی رابردوو چیزاری ماڵدینی ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
چیزاری ماڵدینی ساڵی 1932 لە شاری ترێستی لەدایكبووەو سەرەتای یاریكردنی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان بووەو ساڵی 1962 وەك كاپتنی یانەی میلانو یەكەم ئیتاڵی جامی ئەوروپای بەرزكردۆتەوە.
پاش وازهێنانی لە یاریكردن، بۆتە راهێنەرو ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەكانی ئیتاڵیاو پاراگوای وەرگرتووە، پاشانیش بۆتە شیكەرەوەی وەرزشی.
چیزاری، باوكی پاوڵۆ ماڵدینی ئەستێرەو ئەفسانەی پێشووی هێڵی بەرگریی هەڵبژاردەی ئیتاڵیاو یانەی ئەی سی میلانە، لەهەمانكاتدا باپیری كریستیان ماڵدینیشە، كە ئێستا لەگەڵ تازەپێگەیشتووانی میلان كاروانی وەرزشیی دەستپێكردووە.