رۆژنامەی ئاسی
ئیسپانی بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ بنزیمە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دراو دەرکەوتووە توشی
پێکانێکی سووک هاتووە لە ئەژنۆیدا و ئێستا تەندروستی زۆر باشە.
ڕۆژنامەکە بڵاوی
کردۆتەوە بنزیمە لە یاری ڕۆژی شەممە لە خولی ئیسپانی بەرامبەر بە یانەی ئیبار
ناتوانێت یاری بکات، بەڵام بۆ رۆژی سێشەممە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی هەشتی چامپیۆنس
لیگ بەرامبەر بە یانەی ڤۆڵفسبۆرگ ئامادە دەبێت.
بنزیمە شەوی
رابردوو لە یاری بەرامبەر بە یانەی ڤۆڵڤسبۆرگ نەیتوانی گێمی یەکەم تەواو بکات و
یاریگای جێهێشت.
spee