لە خولی یانەکانی ئینگلتەرا ئەمڕۆ سێ یاری ئەنجام دراو لە گرنگترین یاریدا
یانەی لیستەرسیتی نەیتوانی سەرکەوتن تۆمار بکات دوای ئەوەی بە دوو گۆڵ لەگەڵ یانەی وێستهام یونایتد بەرامبەربوو.
لە یاریەکی تردا یانەی لیڤەرپوڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی
بۆرنمۆس و لە ئەنجامدا بە دوو گۆل بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بە سەریدا تۆمار
کردوو سێ خاڵی ئەم هەفتەیەی بە دەستهێنا.
لە کۆتا یاری ئەمڕۆ یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆی دوو خاڵی بەنرخی لە دەست
داو بە گۆڵێک لەگەڵ یانەی کریستاڵ پاڵاس
بەرامبەربوو.
spee