لیژنەی راگەیاندنی یاری كۆتایی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان، چەند رێنماییەكی سەبارەت بە جەماوەر و دەزگا راگەیاندنەكان ئامادەكردووە بەمشێوەیە:
1- هاتنەژوورە بەخۆراییە بۆ هەمووان.
2- شوێنی تایبەت بۆ دایك و خوشكە بەرێزەكان دابینكراوە، بەتایبەتی خانەوادەی یاریزانەكان.
3- یارییە ئاگرینەكان بەشێوەیەكی كۆتایی قەدەغەكراوە و رێگە نادرێت بێتە نێو یاریگا.
4- دەبەی ئاو قەدەغەیە لە نێو یاریگا.
5- بەهیچ شێوەیەك لەبەر هەر هۆكارێك بێت، وتنەوەی وشەی (چیس چیس پێشمەرگە ) قەدەغەیە، چونكە پێشمەرگەی پارێزەری كوردستانە.
6- داوا لە هەموو كەناڵە تەلەڤزیونەكانی ئاسمانی و لۆكالییەكان دەكەین، كە لە رۆژی شەممە پێش دەستپێكردنی یارییەكە بە 45 خولەك لە نێو یاریگا ئامادە بن بەمەرجێك هەر كەناڵێك لە 3 كەس زیاتر نەبێت.
7- بۆ فۆتۆگرافەرانی وەرزشی لە رۆژی یاری 45 خولەك پێش یاری لە نێو یاریگا ئامادە بن و هەر دەزگایەك یەك فۆتۆگرافەر دێتە نێو یاریگا لەگەڵ هێنانی باجی خولی نایابی فاست لینكی كوردستان و ناسنامەی دەزگای راگەیاندن.
8- بۆ كەناڵەكانی ئاسمانی و لۆكاڵی بەهیچ شێوەیەك رێگە نادرێت دیمانە لە نێوان هەردوو گێمی یاری ئەنجام بدرێت و هەروەها دوای تەاوبوونی یارییەكەش رێگە نادرێت تا تەواوبوونی مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكان پاشان كۆنگرەی رۆژنامەنووسی بۆ راهێنەر و یاریزانێك ئەنجام دەدرێت.
9- لێژنەی راگەیاندن مامەڵە لەگەڵ ژمارەی فۆتۆگرافەرەكان دەكات، ئەگەر هاتوو رێژەكە زۆر بوو، ئەوە بە پێی پێویست لە نێو یاریگا دابەشیان دەكەین و رێگە نادرێت بەهیچ شێوەیەك لە كاتی بەرێوەچوونی یاری فۆتۆگرافەر لە نێو یاریگا شوێنی خۆی بگۆرێت تا تەواوبوونی گێمی یەكەم و بەهەمان شێوە لەگەڵ دەستپێكی یارییەكە رێگە نادرێت هیچ فۆتۆگرافەرێك بێتە نێو یاریگا.
10- لە كاتی بەرێوەچوونی یاری رێگە نادرێت (فلای كامێرە) بەكاربێت، تەنیا پێش دەستپێكردنی یارییەكە و لە نێوان هەردوو گێم و لە دوای تەواوبوونی یارییەكە و مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكان دەتواندرێت (فلای كامێرە) بەكاربێت.
11- شوێنی تایبەت بۆ رۆژنامەنووسان دەستنیشان كراوە، لەم شوێنە هیچ كەسێك ناتوانێت بچێتە شوێنیان، بۆیە رێگە نادرێت هیچ رۆژنامەنووسێك لە رۆژی یاری بە بێ باج یاخود ناسنامەی دەزگای راگەیاندن، كە كاری تیاییدا دەكات بێتە ژوورەوە، چونكە ئەوە دەسەڵاتی پیاوانی پۆلیس و ئاسایشە.
12- ئەم وێنەی شوێنی رۆژنامەنووسان و خێزانەكان دیاریكراوە.
13- مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتەكان لە هەمان رۆژی یاری دابەش دەكرێتن شوێنی دابەشكردنی خەڵاتەكانیش لە وێنەكە دیاری كراوە.
هەر گۆرانكارییەك یاخود رێنمایی نوێ بڵاوی دەكەینەوە.
لێژنەی راگەیاندنی یاری كۆتایی خولی فاست لینكی كوردستان بۆ تۆپی پێی
spee- kfa