یاریزانە دوورخراوەکانی هەڵبژاردەی کوردستان ئاشکراکران




خەسرەو گورون، راهێنەری هەڵبژاردەی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی کۆنیفای داهاتوو، کە لە کۆتایی مانگی پێنج لە هەرێمی ئەبخازیای رووسیا بەڕێوەدەچێت، پێکهاتەی کۆتایی هەڵبژاردەکەی راگەیاند و پێنج یاریزانیشی دوورخستەوە.


لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستاندا ناوی یاریزانە دوورخراوەکان ئاشکراکران و هەردوو یانەی دهۆک و زاخۆ یەکەو دوو یاریزان و یاریزانێکی یانەی برایەتی لە پێکهاتەکەدا دوورخرانەوە.


لە یانەی زاخۆ هەریەکە لە بەرۆژ جادر، یاریزانی هێلی ناوەڕاست و دلۆڤان مەهدیی گۆڵپارێز، لەگەڵ ئاماد ئیسماعیل و دلۆڤان ساڵح یاریزانانی یانەی دهۆک، هەروەها رێبوار نەجمەدین یاریزانی یانەی برایەتی لە هەڵبژاردەکە دوورخرانەوە و ئێستا پێکهاتەکە لە 23 یاریزان پێکدێت.


هەڵبژاردەی کوردستان خاوەنی نازناوێکی پاڵەوانیەتیی ڤیڤایە، کە ئێستا ناوی پاڵەوانیەتیی کۆنیفایە بۆ هەرێمەکان و لە پاڵەوانیەتیی ئەمجارەشدا لە کۆمەڵەی دووەمدایە لە تەک هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی سزیکلیلاند و کۆریای یەکگرتوو.

spee-kfa




PM:04:26:30/04/2016