ڕیاڵ مەدرید هێڕشبەرێکی بۆ کۆتا هەفتەی خولی ئیسپانی لە دەست دا



دوای ئەوەی لە یاری بەرامبەر بە ڤالەنسیا لە خولی ئیسپانیا هێڕشبەری لاوی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لۆکاس ڤازکوێز بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت.

بەیانی ئەمڕۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشکنینی بۆ ئەو هێڕشبەرە کردوو بڵاوی کردۆتەوە توشی پێکان هاتووە لە قاچی چەپیدا.
پێگەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە ڤازکوێز ناتوانێت بەرامبەر بە یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکرۆنیا لە هەفتەی داهاتوو یاری بکات لە کۆتا هەفتەی خولی ئیسپانی.



spee



PM:07:31:09/05/2016