ڤیدیۆ: بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی جامی پادشای ئیسپانیا


لە یاری کۆتایی جامی پادشای ئیسپانیادا یانەی بەرشەلۆنە توانی سەرکەوتن بەسەر یانەی ئیشبیلیە تۆمار بکات و ببێتە پاڵەوانی جامەکە.

هەردوو یانەی بەرشەلۆنە ئیشبیلیە لە مەدرید و لە یاریگای یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بەیەک گەیشتن، سەرەنجام دوای ئەوەی هیچکامیان نەیانتوانی  لە ماوەی ٩٠ خولەکدا گۆڵ تۆمار بکەن و یاریەکە سفر بە سفر کۆتایی هات.

دواتر ناوبژیوانی یاریەکە ٣٠ خولەکی کاتی بۆ یاریەکە زیاد کروو یانەی بەرشەلۆنە توانی لە خولەکی  ٩٧ و ١٢٢ دا دوو گۆڵ  لە لایەن یاریزانانی ئەلباو نەیماڕەوە تۆمار بکات و نازناوەکە بباتەوە .


spee




AM:01:14:23/05/2016