وێنە.. دوو ژنە رۆژنامەنوس دەستدرێژی سێكسییان دەكرێتەسەر
دوو ژنە رۆژنامەنوسی بەرازیلی رایدگەیەنن لەمیانەی یارییەكانی پاڵەوانێتی ئەوروپا (یورۆ 2016) لەلایەن هاندەرانی ئینگلیزییەوە لەشاری پاریسی فەرەنسا دەستدرێژی سێكسییان كراوەتەسەر.
ئەو دوو رۆژنامەنووسە كە ناویان "بیبیانا بۆلسۆن و ئیزابێلا باگلیاری"یە و لە راپۆرتی رۆژنامەی ئیسپۆرتا ئینتەرڤیۆ"ی بەرازیلی ئاشكرایان كرد، كە لە شوێنی تایبەتی هاندەران لە نزیك بورجی ئیڤلی شاری پاریس هێرش و دەستدرێژی سێكسیان كراوەتە سەر لەلایەن هاندەرە توندڕەوەكانی هەڵبژاردەی ئینگلیز.
بۆلسۆن دەڵێ، هەستمان بە ئیدانەكردنێكی زۆر و شەرمەزاری كرد، چونكە پیاوانی پۆلیسیشی شارەكەش لە جیاتی بەهانای خەڵكەوە بێنە بەشدار دەبن لەو كارە قێزەوانانە.
PM:02:57:21/06/2016