مانچستەرسیتی گرانترین بەرگریکاری لە مێژووی تۆپی پێ هێنایە ڕیزەکانی
ئەمڕۆ بەفەرمی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی گرانترین بەرگریکاری لە مێژووی تۆپی پێ پەلکێشی ڕیزەکانی کردوو گرێبەستێکی شەش ساڵەی لەگەڵیدا ئیمزا کرد.
یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی بڵاو کردەوە بۆماوەی شەش ساڵ و بە بڕی ٤٧،٥ ملیۆن پاوەند گرێبەستمان لەگەڵ جۆن ستۆنزی ئینگلیزی و یاریزانی یانەی ئێڤەرتۆن واژۆ کردووە.
جۆن ستۆنز بووە گرانترین بەرگریکار لە مێژووی تۆپی پێ و پێش داڤد لویز کەوت کاتێک لە ساڵی ٢٠١٤ لە یانەی چێڵسیەوە بە بڕی ٤٠ ملیۆن پاوەند چووە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی.
PM:04:29:09/08/2016