ڤیدیۆ:عێراق ماڵئاوایی لە ئۆڵۆمپیاد کردوو بەرازیل سەرکەوت

بەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی عێراق دوای بەرامبەربوونی بە گۆڵێک لەگەڵ هەڵبژاردەی باشووری ئەفریقا ماڵئاوایی لە یاریەکانی گروپی یەکەمی تۆپی پێی پیاوانی ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانێرۆی بەرازیل کرد.

عێراق بە کۆکردنەوەی ٣ خاڵ لە ٣ یاریدا پلەی سێیەمی گروپەکەی داگیر کردوو لە خولەکە چووە دەرەوە.





لەهەمان گروپ بەرازیل دوای بردنەوەی لە دانیمارک بە چوار گۆڵی بێ وەڵام توانی بگاتە قۆناغی هەشتی ئۆڵۆمپیاد لەگەڵ هەڵبژاردەی دانیمارک.

چوار گۆڵەکەی بەرازیل گابریڵ باربۆسا هاتریک و گابرێل خیسۆس گۆڵەکەی تری تۆمار کرد.

یاریەکانی قۆناغی هەشت بەم شێوەیە:

شەممە: ١٣-٨

پۆرتوگال- ئەڵمانیا کاتژمێر ٧:٠٠

نەیجیریا- دانیمارک کاتژمێر ١٠:٠٠

***********************************

یەکشەممە: ١٤-٨

کۆریایی باشوور- هندۆراس کاتژمێر ١:٠٠

بەرازیل- کۆڵۆمبیا کاتژمێر ٤:٠٠










AM:08:31:11/08/2016