ئۆڵۆمپیاد:یاریزانە گەورەکان سەرکەوتنیان تۆمار کرد

لە یاریەکانی تێنسی سەرزەوی ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانێرۆی بەرازیل یاریزانە گەورەکان توانیان سەرکەوتن تۆمار بکەن.

لە یەکەم یاریدا ڕافایل نادالی ئیسپانی دوای بردنەوەی لە گێل مۆنفیسی فەرەنسی بە دوو کۆمەڵەی بێ وەڵام گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

لە یاریەکی تردا ئاندۆ مۆرای بەریتانی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە فۆنینی ئیتاڵی بردەوەو سەرکدەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو.

لە سێیەم یاری ئەمڕۆدا مارتن دیل پۆترۆی ئەرجەنتینی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە دانیالی ئەمریکی بردەوەو سەرکەوت بۆ هەمان قۆناغ.




PM:11:50:11/08/2016