میدیاکانی
ئیسپانیا کاتی گەڕانەوەی رۆناڵدۆی هێڕشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریکردن لە
ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاو دەکەنەوەو ئاشکرایان کردووە ئەو یاریزانە لە
هەفتەی سێیەمی خولەکە بەشداری دەکات.
رۆژنامەی ئاسی
ئیسپانیا راگەیاندووە رۆناڵدۆ لە یاری بەرامبەر بە ئۆساسۆنا لە خولی یانەکانی
ئیسپانیا لە هەفتەی سێیەم دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتەکەی زیدان و بۆ یەکەم جار بەشداری
دەکات.
رۆناڵدۆ دوای
ئەوەی لە یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠١٦ توشی پێکان هات هەتا ئێستا نەگەڕاوەتەوە بۆ
یاریکردن هەرچەندە رۆژانە مەشق و ڕاهێنانی
ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.