دایکی رۆناڵدۆ بە ناراستەوخۆ هێڕشی کردە سەر زیدان

لە کاتی یاری نێوان لاس پالماس و ڕیاڵ مەدرید دا لە هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا زیدان لە خولەکی ٧١ دا رۆناڵدۆی هێنایە دەرەوەی یاریگاو ئەمەش ئەو یاریزانەی بێزار کردوو ناڕەزای دەربڕی.

دواتر زیدان ڕایگەیاند هۆکاری هێنانە دەرەوەی رۆناڵدۆ بۆ یاری بەرامبەر بە دۆرتمۆند بوەو ویستومە پشووی پێ بدەم.

دابەزینی رۆناڵدۆ کاردانەوەی لە لایەن دایکی رۆناڵدۆوە لێ کەوتەوەو لە پێگەی خۆی لە تویتەر لە تویتێکیدا " نوسیویەتی"هەرگیز سەردامەنەوێنە" ئەمەش بە قسەی رۆژنامەکان دایکی رۆناڵدۆ" ئاڤێرۆ مەبەستی رۆناڵدۆ بووە بەرامبەر بە زیدان.




PM:06:46:25/09/2016