گازی باكور بە سەركەوتن كۆتایی بە قۆناغی یەكەم هێنا

لە هەفتەی حەوتەمی  قۆناغی چوون كۆمەڵەی یەكەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لە یاریەكی گرنگ هەردوو یانەی گازی باكور ویانەی زێرەڤانی  لە سەر یاریگای یانەی گاز  لە شاری كەركووك ڕوبەڕوی یەكتر بونەوە.



ئەمڕۆ پێنج شەمە  بەرواری 15-12-2016 لە چوارچێوەی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان یانەی كازی باكور  بە ئومێدی تۆماركردنی بردنەوەی دووەم  میوانداری یانەی زێرەڤانی  كرد، زێرەڤانی  پێش ئەم یاریە هیچ سەركەوتنێكی تۆمار نەكردبوو لە وەرزی نوێی ئەمساڵی خولی نایابی پێشمەرگە، بە فیكەی ناوبژیوان هیمن محمود  یاریەكە دەستی پێكرد هەر لە سەرەتاوە تیپی میوان باڵادەستی خۆی نواند وچەند هێرشێكی ترسناكیان بردە سەر گۆلی یانەی خاوەن یاریگا لە ڕیگەی ئاراس مستەفا  بەلام لە بە ئاگایی هیڵی بەرگری كازی باكور  و گۆلپارێزەكەی نەریمان خدر سەركەوتوو نەبون لە تۆماركردنی گۆل، لە بەرامبەریشدا یانەی گازی باكور چەند جارێك لە ڕیگای هێرشی هەڵگەراوە خۆیان لە گۆلی كاوە دینۆ نزیك كردەوە ولە خولەكی 9 محمود محەمەد باسیكی جوانی ئاراستەی مۆید عبدالباست كرد وتوانی گۆڵی یەكەمی یانەی گازی باكور تۆمار بكات .دوای ئەم كۆلًەش یانەی زێرەڤانی هەوڵی زۆری دا لە ریگای ئەیوب ئەیاد و ئاراس مستەفاوە بەڵام بێ سود بوو سەرجەم هەوڵەكان ، لە خولەكی 25 بە شۆتیكی بەهێز حوسین محەمەدی سوری توانی گۆڵی دووەمی یانەی گاز تۆمار بكات دوای ئەم گۆڵەش یانەی زێرڤانی هەوڵی زۆری دا بۆ كەمكردنەوەی ئەنجامەكە بەتایبەت لە ریگای یاریزان ئاراس مستەفا وسەرجەمیان بێ ئاكام بوون ونیوەی یەكەم بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوندی خاوەن یاریگا بەكۆتا هات ..



نیوەی  دووەم پێچەوانەی گێمی یەكەم یانەی زێرەڤانی  بە گڕ و تینێكی ترەوە هاتنەوە ناو یاریگاو توانیان كۆنتڕۆلی یاریەكە بگرنە دەست وە  ولە خولەكی 48 بە ڵیدانی راستەوخۆو ئاراس مستەفا گۆڵی یەكەمی زێرەڤانی تۆمار كرد دوای یەك خولەك هەمان یاریزان شۆتیكی بەهێزی ئاراستەی گۆڵی گاز كرد وبەتەنیشت گۆڵدا تێپەر بوو دوای ئەمەش یانەی زێرەڤانی چەند جارێك نزیك بوون لە گۆل تۆماركردن ویەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە  بەلام نەیانتوانی تۆڕی تیپی خاوەن یاریگا  بهەژینن .لە خولەكی 68 ناوبژیوان ڵیدانیكی سزای بۆ یانەی گاز هەژمارد  ویونس شكور سەركەوتوو نەبوو لە جێ بەجێكردنی وكاوە دینۆ تۆپەكەی دۆرخستەوە ،  لە خوڵەكانی كۆتایی زێرەڤانی بە تەوای كۆنترولی یاریان كرد وفشاریكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی گاز بەڵام پەلە كردنی یاریزانانی زێرەڤانی وئازایەتی نەریمان خدری گۆڵپاریز ریگر بوون بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە لە خوڵەكی 90 ئەستیرەی یانەی زێرەڤانی  ئاراس مستەفا بە ڵیدانی سەر تۆپیكی ئاراستەی گۆڵی گاز كرد وستون تۆپەكەی رەتكردەوە .ویاریەكەش بە ئەنجامەی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵیك لە بەرژەوندی یانەی گازی باكور بەكۆتا هات وكۆی خاڵەكانی گەیاندە 9 خاڵ وخۆی گەیاندە خانەی دووەمی ریزبەندی كۆمەلەی یەكەم ویانەی زێرەڤانی بە 3 خاڵەكەی خۆی لە خانەی كۆتایی مایەوە .

spee-kfa


AM:12:25:16/12/2016