وای ئه‌وه‌ی له یارییه‌كی یانه‌كه‌یدا له درێسی ژێره‌وه‌یدا نووسیبووی "بژی پێشمه‌رگه"، سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان یاریزانی یانه‌ی كه‌ركووك "سه‌ندای"ی خه‌ڵاتكرد.
ئه‌مڕۆ پێش ده‌ستپێكردنی یاریی نێوان كه‌ركووك و هندرێن له خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندا، سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان قه‌لغانێكی تایبه‌تی پێشكه‌ش به یاریزانی پیشه‌گه‌ری ئه‌فریقایی یانه‌ی كه‌ركووك سه‌ندای كرد، وه‌كو رێزگرتنێك له هه‌ست و سۆزی ئه‌و به‌رامبه‌ر ناوی پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له یارییه‌كی پێشووی یانه‌كه‌یدا و له كاتی گۆڵتۆماركردندا درێسی ژێره‌وه‌ی پێشانی جه‌ماوه‌ر و مێدیاكاندابوو، كه له‌سه‌ر درێسه‌كه نووسیبووی "بژی پێشمه‌رگه".
ئه‌م هه‌ڵوێسه‌ی سه‌ندای بووه جێگه‌ی سه‌رنجی سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان و له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا خه‌ڵاتێكی تایبه‌تی پێشكه‌شی ئه‌و یاریزانه كرد.
spee-kfa