لامپارد ماڵئاوایی لەجیهانی تۆپی پێ کرد

ئەمرۆ ئەستێرەی تۆپی پێی ئینگلیزی فرانک لامپارد لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.

لامپارد لە ژیانی یاریکردنیدا یاری بۆ یانەکانی چێڵسی و مانچستەرسیتی و نیۆرک سیتی ئەمریکی کردووەو ئەمرۆش پێنجشەممە وازهێنانی یەکجاری لە یاری تۆپی پێ راگەیاند.

لامپارد توانیویەتی لەگەڵ یانەی چێڵسی ٣ نازناوی خولی ئینگلتەراو ١ نازناوی چامپیۆنس لیگ بباتەوە لەگەڵ چەندین نازناوی تری جامدا.




PM:10:53:02/02/2017